X

گەڕان




گشتی

شاکارێکی زانستی لە ناو دڵی نەهامەتییەکانەوە

5/11/2026 10:08:26 PM   |   1252 :بینراو
کتێبخانەی کوردی و ئیسلامی دەڕازێتەوە بە گەورەترین پڕۆژەی زانستی و شەرعیی زانای پایەبەرز:
نجـ.ـم الدین فـ.ـرج احمد (کـ.ـرێکـ.ـار)
بەرهەمی نوێ:  زنجیرە کتێبی (شەرعناسی ١-١٠) 
ئەم زنجیرەیە تەنها پەڕەی چاپکراو نییە، بەڵکو گەشتێکی گشتگیرە بەناو فیقهی ئیسلامیدا. بەرنامەیەکی تۆکمە و زانستییە بۆ ژیانی ڕۆژانەی موسوڵمان، تا لە هەموو ڕەفتارەکانیدا هاوسەنگیی نێوان ئایین و ژیانی سەردەم بپارێزێت.
 پێکهاتەی ئەم گەنجینە ١٠ بەرگییە:
١. پاكژی (تەهارەت): دەستپێک و مەرجی سەرەکی بۆ قبوڵبوونی پەرستش.
٢. پرس و ڕاوێژ له‌سەر ئه‌حکامی نوێژ.
٣. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌ت.
٤. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی جومعە و جه‌ماعه‌ت: کۆڵەکەی بەهێزی پەیوەندیی نێوان خودا و بەندە.
٥. ئەحکامی زەکات.
٦. ئەحکامی ڕۆژوو.
٧. ئەحکامی حەج.
٨. ئه‌حکامی هاوسه‌رگیری: نەخشەڕێگایەکی دروست بۆ بونیادی خێزانێکی بەهێز.
٩. ئه‌حکامی ده‌ست لێک به‌ردانی هاوسه‌ران (الطلاق): ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکان بە جۆرێک کە دادپەروەری و مافی هەردوولا پارێزراو بێت.
١٠. ئه‌حکامی سوێند و نه‌زر، ئه‌حکامی پۆشاک و جوانی و ڕوانین: دیاریکردنی سنوورە شەرعییەکان بۆ ژیانی ڕۆژانە.
پەرتوکێک شایستەی هەموو کتێبخانەیەکە؛ ڕێبەری فێرخوازان و چرای ڕووناککەرەوەی ماڵه‌كانه‌. ئامادە بن بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرچاوە گرنگە بۆ خۆتان و خێزانەکانتان!


گشتی