شـۆڕشـی عـەقـڵ بـەسـەر وەهـمـی بـێـدیـنـیـدا...
کاتێک زریانی گومانەکان لە هەموو لایەکەوە هەڵدەکات، تەنها قاچی ئەو کەسانە جێگیر دەبێت کە عەقڵیان بە بورهان و یەقین چەسپاندووە، بۆ ئەم مەبەستە، شاکاری فیکری و مەنهەجیی ڕابەری زیندانیکراو، مامۆستا کرێکار (خوای گەورە بیپارێزێت) دەخەینە بەردەستتان:
🎬 زنجیرە وانەی : (گەشتی عەقڵ لەگەڵ عەلمانییەکان)
ئەمە تەنها (١١) وانەی ڤیدیۆیی نییە، بەڵکو «مەیدانێکی جەنگی فیکرییە»! لێرەدا لۆژیک ڕووبەڕووی خەیاڵدانی عەلمانییەت دەبێتەوە. لەم گەشتەدا پێکەوە فێر دەبین کە چۆن:
💥 کۆشکی کارتۆنیی ئینکارکەرانی (خالق و ڕۆژی دوایی) لەڕەگەوە هەڵتەکێنین.
💥 تاریکیی گومانەکان لەسەر (جیهانی غەیب و حەقیقەتی وەحی) بڕەوێنینەوە.
💥 بەرسڤێکی پۆڵاین بدەینە ئەوانەی تانە لە پەیامی (پێغەمبەران عليهم السلام) دەدەن.
💥 گرێ کوێرەکانی تێگەیشتن لە (قەزا و قەدەر) بکەینەوە و دڵەکان بە یەقین ئارام بکەین.
مەچنە هیچ مەیدانێکی گفتوگۆوە پێش ئەوەی مێشکتان بەم حوججانە پڕچەک بکەن! با هیچ بڵق و کەفێکی فیکرە هاوردەکان نەتوانێت زەڕەیەک لە ئیمانتان بلەرزێنێت، عەقڵی باوەڕدار، بە بەڵگە دەجەنگێت نەک بە عاتیفە.
🔗 هەر ئێستا لهم بهستهرهدا، خۆتان پڕچەک بکەن بەم گەشتە پڕ لە نوور و بەسیرەتە...